
كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت:"به‌دواداچونم بۆ سه‌رمایه‌ی شه‌ش كومپانیای گه‌وره كردووه، كه سه‌رمایه‌كانیان نزیكه‌ی (٥٠) ملیار دۆلاره، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی (10%)یان لێوه‌ربگیرێت، موچه‌ی شه‌ش مانگی فه‌رمانبه‌رانی پێدابین ده‌كرێت".
(عه‌لی حه‌مه‌ساڵح) ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانم، شه‌ش كۆمپانیای گه‌وره له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌كانیان نزیكه‌ی (٥٠) ملیار دۆلاره، ئه‌گه‌ر (10%)ی ئه‌و سه‌رمایه‌یان لێوه‌ربگیرێت، ده‌كاته پێنج ملیار دۆلار، به‌وه‌ش موچه‌ی زیاتر له‌شه‌ش مانگی فه‌رمانبه‌رانی پێدابین ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ڕونیشیكردوه‌ته‌وه، قازانجی ئه‌م شه‌ش كۆمپانیایه له‌هه‌ندێك ساڵدا گه‌یشتوه‌ته پێنج ملیار دۆلار، به‌بڕوای ئه‌و، ئه‌گه‌ر (20%)ی قازانج وه‌ك باج له‌و كۆمپانیایانه وه‌ربگیرێت (40%)ی موچه‌ی پێدابین ده‌كرێت.