
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، نزیکه‌ی 50ساڵ پێش ئێستا شیعرێکی به‌ناونیشانی"توڕەبوونی گەل" نوسیوه، که له ئێستادا له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بڵاوده‌کرێته‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه، ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌باره‌ی دۆخی قه‌یراناوی کوردستانه‌وه بێده‌نگه‌و له له‌نده‌نی پایته‌ختی له‌نده‌ن چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌رده‌گرێت.
ده‌قی شیعره‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا:
"توڕەبوونی گەل"
زەلزەلەی ڕق و قینی هەژاران
کۆشکی چینی زۆرداران
دێنێتە جوڵەو ، لەرزین و هەژان
خاپوری ئەکا ڕۆژێک لەڕۆژان
****************************
ئەو کۆشکە بەرزەی....چینی خوێن مژی
گرتوەتە باوەش...لەناویا ئەژی
لەسەر حسابی ماندووبوونی گەل
ئەلەرێنەوە،ئەهاوێژن پەل
تیا ڕائەبوێرن،ئەخۆن و ئەژین
بەگاڵتەوگەپ و سەما و پێکەنین
تکەی عارەقی چینی کارکەران
دڵۆپی هێزی بازووی ڕەنجدەران....
ئەکەن بەپارە و دینار و تمەن
ئەی نێنە قاسە و کەڵەکەی ئەکەن
***************************************
ئەو کۆشکەی کەوا....نەخش و نیگاری
بۆیەی پەنجەرە و دەرگا و دیواری
دڵۆپەی خوێنی گەشی ڕژاوی
دڵ و ڕومەت و مێشکی پڕژاوی
جەنگاوەرانی دەستەی هەژارە
کەزۆربەی گەلی برسی و زامدارە
************************************
ئەو کۆشکە بەرزەی کەپایەکانی
کەللەو ،جومجومەو ، لاشەو ،ئێسقانی
زۆربەی میللەتی چەوساوە و لاتە
(کە قاڵبووی بۆتەی هەوڵ و خەباتە)
یەکسەر ئەڕوخێ و هەرەس یەهێنێ
خوێن مژان ، ئەمرن ،باویان نامێنێ
ئەوساکە میللەت بەئارەزووی خۆی
لەسەر کەلاوەی ئەو دەورەی کەڕۆی
کۆشک ڕژێمێک دائەمەزرێنێ
هەتا هەتایە ناوی بمێنێ
****************************
دوور لەتاریکی و سزا‌و ئازاردان
ڕووناک بە تیشکی ڕۆژی هەوڵدان
بۆنخۆش ، بە بۆنی گوڵی یەکسانی
فێنک بەشنەی بای کامەرانی
((نه‌وشیروان مستەفا ئەمین)).