
هۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە ژمارەیەک پێشمەرگە لەبەردەم فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لەسەر ڕێگای سلێمانی - تاسڵوجە خۆپیشاندانیا ئەنجام دا.
"ژمارەیەک پێشمەگە لەبەردەم فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ڕێگای سەرەکی سلێمانی تاسڵوجەیان داخست."
یەکێک لە پێشمەرگەکان ڕایگەیاند "ماوەی چوار مانگە دینارێکمان وەرنەگرتووە و ئەمە حاڵ نییە ئێمەی تێداین."
ئەوەشی وت "بوتڵی غازەکەم فرۆشتووە و هاتووم بۆ ڕاهێنان، هیوادارم حکومەت بێت بە دەممانەوە و چارەسەری کێشەکانمان بکات."
هاوکات ئەو پێشمەرگانە ئاماژەیان بەوەش کر، ئەگەر حکومەت مووچە نەداتە فەرمانبەران، هاوڵاتیان بەچی پارەی ئاو و کارەبا و باج بدەن، داواشیان کرد حکومەت بەخۆیدا بچێتەوە و مووچەیان بۆ دابین بکات.
خۆپیشاندانی ئەو پێشمەرگانە لەکاتێکدا، بڕیارە بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ وەربگرن.