
گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو پرسیان به ئێمه نه‌كردووه له بابه‌تی داواكاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه بردراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌شڵێ ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی هه‌وڵی جددی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ین.
"عه‌ره‌فات كه‌ره‌م" ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوایه هه‌ریه‌ك له فڕاكسیۆنه‌كانى گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتى و یه‌كگرتوو، له‌په‌رله‌مانى عێراق، داویانكردووه كه ئه‌و پارانه‌ى بردراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و بگه‌ڕێندرێنه‌وه، به‌ڵام ئێمه به هه‌واڵێكى چه‌واشه‌كارى ده‌زانین، چونكه واده‌رى ده‌خه‌ن كه گوایه فڕاكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره نییه، له‌كاتێكدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرس و ڕای ئێمه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
گوتیشی: "ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ گێرانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌داین كه بردراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ین بۆ گێرانه‌وه‌یان و قسه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه، بۆیه پێویست ناكات بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و هه‌ر لایه‌نێكى دیكه موزایده‌ى سیاسى له‌و رووه بكات و به‌سه‌ر ئێمه‌ى دابشكێنێته‌وه".