
هه‌رچه‌نده بڕی مووچه‌كانیان كه‌مه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چاودێری خێزان كه‌مبكرێته‌وه بۆ 37 هه‌زار و 500 دینار.
گه‌شه دارا حه‌فید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان رایگه‌یاند: "دوای به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چاودێری خێزان وه‌رده‌گرن، یاسای پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه ده‌یانگرێته‌وه و مووچه‌كانیان له 150 هه‌زار دیناره‌وه ده‌كرێت به 37 هه‌زار و 500 دینار".
پێشتر وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕی 28 ملیار دیناری ته‌رخانكردبوو بۆ دابینكردنی مووچه، به‌ڵام دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 7 ملیار دینار.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان ئاشكرایكرد كه ئه‌مه تاوانێكه و به‌رامبه‌ر ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كرێت و ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌موو په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، له‌م باره‌یه‌وه و لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌ش یاداشتێكی ناڕه‌زایی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه".
به‌پێی یاسای ژماره 22 كه ساڵی 2011 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه و مه‌سعود بارزانی واژۆی كردووه، ده‌بێت مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان زیادبكرێت.
عومه‌ر كه‌ریم، لێپرسراوی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئێمه گله‌ییمان هه‌یه له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ساڵه‌هایه ئێمه هاوار ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین كه مووچه‌كانمان بۆ زیاد بكرێت كه مافێكی سه‌ره‌تایی خۆمانه، به‌ڵام كه‌س له‌گه‌ڵمان نه‌بوو كه‌س هاوكاری نه‌كردین و كه‌س نه‌بوو گوێمان لێبگرێت".
وتیشی: "ئێمه له ئێستادا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی فه‌رمانبه‌ران و له‌گه‌ڵ ئه‌وان داواكارین حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م نه‌كاته‌وه".
رۆژی 3ی شوباتی 2016، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ی %15-75 به‌گوێره‌ی پله‌به‌ندی پاشه‌كه‌وت بكرێت، ئه‌و بڕیاره‌ش به‌شێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناگرێته‌وه.
غه‌زنه عومه‌ر فه‌ره‌ج، خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ته و دایكی 3 كوڕه و مێرده‌كه‌شی وه‌ك خۆی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته سه‌باره‌ت به ژیانی دواو وتی: "ئێمه له خانوویه‌كی گڵی بێتاپۆدا ده‌ژین، ژیانمان ناخۆشه ناتوانم پاره بده‌م به منداڵه‌كانم كاتێك كه ده‌چن بۆ قوتابخانه".
غه‌زنه زیاتر باسی ژیانی خۆی كرد و وتی: "ماوه‌ی دوو ساڵه پارچه‌یه‌ك پۆشاكم بۆ خۆم نه‌كڕیوه، به‌ڵام منداڵه‌كانیشم له جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه هیچ پۆشاكم بۆ نه‌كڕیون، نزیكه‌ی بۆ دوو مانگ ده‌چێت ته‌نها برنجیان بۆ لێده‌نێم، منداڵه‌كانم داوای گۆشت ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاره‌م پێ نییه بۆیان بكڕم".