
رۆژی هه‌ینی، یه‌كه‌مین رۆژی پرسه‌ی شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی برا گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه د. به‌رهه‌م ساڵح كه له‌نێو ڕاگه‌یاندنه‌كاندا وا باس ده‌كرێت زۆرترین ناكۆكی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی له‌سه‌ر چۆنێتی به‌رێوبردنی یه‌كێتی، به‌شداری پرسه‌كه‌ی كرد.
ئه‌مه‌ی له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت كاردانه‌وه‌ی پاڤیڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی مام جه‌لاله كاتێك د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌بینێت، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه، د. به‌رهه‌م ساڵح چ له ئه‌مه‌ریكاو پشتیوانی كوره‌كانی تاڵه‌بانی بووه‌و زانیارییه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی پشتیوانی قوباد تاڵه‌بانی كردووه وه‌ك نوێنه‌ری گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن. ناوبراو كه‌ڵكی زۆری له‌ئه‌زمونی د. به‌رهه‌م ساڵح بینیوه، له‌وباره‌شه‌وه له‌چه‌ندین بۆنه قوباد تاڵه‌بانی دانی به‌و راستییه‌دا ناوه.
د. به‌رهه‌م ساڵح و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی تاڵه‌بانی پێش توندبوونه‌وه‌ی ململانێكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌تایبه‌ت ملململانێكانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ك سێ هاورێی له‌ناو یه‌كێتی ده‌بینران، به‌ڵام دواتر ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ساردی به‌خۆیه‌وه بینی.
به ڤیدیۆ كاردانه‌وه‌كه ببینه