نوێترین

recent

08/02/2016

هۆشداریەكی توند لە پارێزگاری سلێمانیەوە بۆ حكومەت "24 كاتژمێر مۆڵەتە"

پارێزگاری سلێمانی مەسجێكی وریاكردنەوەی توند بۆ حكومەت دەنێرێت و ئاگاداریان دەكات لە 24 كاتژمێری داهاتوو ئەگەر چارەسەری نارەزایەتیەكان نەكرێت مانگرتنی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و حكومەتیش لە هەرەسهێنان نزیك دەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەوەی ئاشکراکرد" د.ئاسۆ فەریدون پارێزگاری سلێمانی حكومەتی ئاگاداركردۆتەوە بە مانگرتنی دادوەر و نەمانی دادوەری ئێشكگر لەڕوی یاساییەوە پەیوەندی نێوان دادگا و فەرمانگەكان هەڵدەوەشێتەوە و ئەوەش ئەبێتە هۆی حاڵەتی لەناكاو، بەم هۆیەشەوە حكومەت شەرعیەت لەدەست دەدات و دەبێتە حكومەتی لەناكاوز باری لەناكاو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085