نوێترین

recent

08/02/2016

چەند نهێنییەك لەسەر بن لادن ئاشكرا دەبێت، ئێستا زیندووەو لەئەمریكا دەژی

كارمەندێكی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریكی "سی ئای ئەی" كە لە تۆڕی تیرۆری جیهانی كاری كردووە چەند نهێنییەكی سەرسوڕهێنەر لەسەر ئوسامە  بن لادن سەرۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیدە  ئاشكرا دەكات و دەڵێت بن لادن نەكوژراوەو لەئەمریكا دەژی و لەژێر كۆنترۆڵی "سی ئای ئەی"دایە.

 ئێدوارد سنۆودین كارمەندی پێشووی "سی ئای ئەی" رایگەیاندووە، وەكو پێشتر بڵاوكرایەوە كە ئوسامە بن لادن سەرۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیدە لەساڵی 2011 كوژراوە بەڵام بەپێی چەند بەڵگەیەك تائێستا ئوسامە لەژیاندا ماوەو نەمردووەو تەندروستیشی زۆرباشە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی "USA Politics Today "بڵاویكردۆتەوە ئێدوارد لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی"مۆسكۆ ترایبۆن"ئاشكراشی دەكات تائێستا ناوی بن لادن لەلیستی موچەی "سی ئای ئەی"دایەو لەناو ڤیلایەكی بێدەنگ و خۆشدا دەژی لە باهاما. 

راشیگەیاندووە، بەپێی بەڵگەكان بن لادن مانگانە 100 هەزار دۆلاری ئەمریكی لەلیستی موچەی "سی ئای ئەی" وەردەگرێت و لەرێگای چەند كۆمپانیاو دامەزراوەیەكەوە دەینارد بۆ حسابەكی بانكی ناسۆ، من نازانم ئێستا لەكوێیە بەڵام ساڵی 2013 لەناو ڤیلاكەی لە باهاما لەگەڵ 5 ژن و ژمارەیەكی زۆر منداڵدا دەژیا.

وتیشی، پێدەچێت ئێستا ئەمریكای جێهێشتبێت و رووی لە روسیا كردبێت، پاش دزە پێكردنی هەندێك بەڵگەنامە .

دەبارەی كوژرانی بن لادنیش، ئێدوارد سنۆودین ئاشكرایكردووە كە سی ئای ئەی خۆی ئەو سیناریۆیەی بۆ كوشتنەكەی بن لادن دروست كردووە.

راشیگەیاندووە، بن لادن یەكێك بووە لەئەندامە چالاكەكانی "سی ئای ئەی"بوو لەماوەی كاركردنی دورودرێژیدا و سیناریۆی مردنەكەشی "سی ئای ئەی" بەهاوكاری دەزگای هەواڵگری پاكستان دروستی كردووەو تاوەكو لەبەرچاو دووربكەوێتەوە ئێستا كەسە بەبێ‌ ریش و بەبێ‌ پۆشینی جلی سەربازی نایناسێتەوە.

سنۆودین باس لە بەڵگەی زیاتر دەكات لەسەر زیندویی بن لادن و لەداهاتووشدا ئەو بابەتەو بەڵگوكانیش بەكتێبێك بڵاو دەكاتەوەو سەرچاوەكانی لەكەسانی تریشەوەیە جگە لەخۆی.

هەروەها بەپێی ئەو راپۆرتە حكومەتی ئەمریكا تۆمەتی جاسوسی داوەتە پاڵ ئێدوارد سنۆودین كارمەندی پێشووی "سی ئای ئەی" بە ئاشكراكردنی بەڵگەی هەواڵگری بۆ رۆژنامەنوسان.

میللەت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085