یاسین عومەر كادری دیاری راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە "دیشلەمە خۆرەكان"ی بزووتنەوەكەی دەكات، بێنە سەر شەقام.
یاسین عومەر لەمیانی نووسینێكدا، كە ئاراستەی "دیشلەمە خۆرەوەكان"ی گۆڕانی كوردووە، دەڵێت: داوا لەیەكێتی دەكەن خۆی یەكلاییبكاتەوە، بەڵام بەڕاستی دەبێت ئێوە خۆتان یەكلایی بكەنەوە".
ئەو كادرەی راگەیاندنی گۆڕان هەروەها داوا لەسەركردەكانی گۆڕان دەكات، كە واز "لەدیشلەمە خواردنەوە بێننو بەئەركی خۆیان هەستن، وەرنە سەر شەقامەكە چاییەكەیان بخۆنەوە، با تاڵیش بێت".
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر شارپرێس لەهەواڵێكدا بڵاویكردەوە، كە چەند رۆژێكەو دوای فراوانبوونی مانگرتنو خۆپیشاندانەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەناو بزووتنەوەی گۆڕان ناڕەزایی دروستبووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گۆڕان هیچ خاوەندارییەك لەو خۆپیشاندانو مانگرتنانە ناكات.
ناڕەزاییەكان لەناو كادرانو هەڵسوڕاوانی گۆڕان دروستبووە، كە داوا لەبزووتنەوەكەیان دەكەن، سەپەرشتیو خاوەنداری لەو خۆپیشاندانو ناڕەزاییانە بكات.
چەند رۆژێكە بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی موچەو بڕیاری حكومەت بۆ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران، ناڕەزاییو خۆپیشاندانو مانگرتن لەشارو شارۆچكەكانی هەرێم بەڕێوەدەچێت.
