نوێترین

recent

12/02/2016

شیعه‌كان هه‌وڵیانداوه‌ به‌شه‌خۆراكی كورد ببڕن

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرایكرد ئەگەر رێكەوتنی سیاسی پێش وەختە نەبوایە، پەرلەمتارە شیعەكان كارەكانیان بۆبڕینی خۆراك و دەرمانی كوردستان سەری دەگرت.  
د.فەرهاد قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە ئاوێنەی راگەیاند “لەڕاستیدا رێژەی  لە 17%ی پشكی كورد لە بودجەی عێراق بەرێكەوتن كراوەو پشتی بەسەرژمێری نەبەستووە بۆئەوەی بزانرێت ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان چەندە.
وتیشی ” سەبارەت بەگرێدانی قوتی خەڵك وموچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئێمە بۆئەوگرفتە ناتوانین هیچ بكەین چونكە وەڵامی حكومەتی عێراقی ئەوەیە موچەو داهاتی هەرێم لەنێو  17% دەبێ تائەو كاتەی هەرێم لەرێگەی بەغداوە نەوت دەفرۆشێ و داهاتە لەرێگەی بەغداوە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەتی ناوەند”.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەكرد “لەبودجەی ئەمساڵیش هەولێك لەئارادابو لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە بەتایبەت شیعەكان بۆئەوەی بەشەخۆراك و دەرمانیش ببەسترێن بە لە 17%ی پشكی هەرێم بەڵام خۆراك و دەرمان رێكەوتنی لەسەر نەكراوە لەسەر لە 17%بێ بویە بەردەوامەو دێت بۆ خەڵكی كوردستان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085