نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھاوڵاتیەکی قەزای ڕانییە، دەستدڕێژی گولەی لەدوو کوڕی خۆی کردو دوای گەیاندنیشیان بەنەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢ی شوبات، ھاوڵاتیەک بەناوی (م، ع) تەقەی لەدوو کوڕی خۆی کردوە، کە یەکێکیان بەناوی (ئ، م) تەمەنی ٢٣ ساڵەو ئەوی تریشیان تەمەنی ١٧ ساڵە، بەوھۆیەشەوە ھەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.
ھەر بەگوێرەی زانیاریەکان، لەئێستادا تەرمی ئەو دوو کەسە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون، تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیرنەکراوە، ناشزانرێت بۆچی لەلایەن باوکیانەوە کوژراون، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.
|



