نوێترین

recent

11/02/2016

نێچیرڤان بارزانی هێرشی توندی كردە سەر بەرهەم ساڵح

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێرشی توند دەكاتە سەر د.بەرهەم ساڵح سەرۆكی پێشوی حكومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لەگەڵ رێكخراوە مەدەنیەكان نێچیرڤان بارزانی وتی" لە دوای 17ی شوبات بەرهەم ساڵح بۆ رازیكردنی لایەنەكان 17 هەزار كەسی دامەزراندوە لەدوای ئەوەش 70 هەزار كەسی دیكەی دامەزراندوە.

ئەم قسانەی نێچیرڤان بارزانی وەك وەڵامێك سەیر دەكرێت بۆ ئەو رەخنانەی كە لەماوەی رابردودا رەخنەی توندی لە ئەدای حوكمڕانی هەرێم گرتبو.

بەڵام ئەوەی نێچرڤان بارزانی توڕە كردوە ئەوەیە كە باسی لەوە كردبوو "كاتێك حكومەتی جێهێشتوە 4 ملیار دۆلار لە ژمارە حسابی هەرێمدا هەبوە"

Picsart-24-02-23-21-31-09-085