نوێترین

recent

07/12/2015

ڤیدیۆ ... کادیرێکى یەکگرتوو پێکەنینى بەباڵى ئیسلاح دێت

کادرێکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لەوەڵامى پرسیارێکى بێژەرێکى NRT لەبارەى باڵى ئیسلاح لەناو یەکگرتوو، ڕایگەیاند، پێکەنینم بەباڵى ئیسلاح دێت.
شێروان شەمێرانى، کارگێڕى ڕێکخراوەکانى یەکگرتووى ئیسلامى لە میانى پانۆراماى شەوى ڕابردووى NRTدا ڕایگەیاند "هەرجارێک شتێکى وادەبینم کە باڵێکى ئیسلاحخواز لەناو یەکگرتودا خۆى ڕاگەیاندووە، خۆم ناگرم بۆ ئەوەى پێنەکەنم."
وتیشى "یەکگرتوو پێویستى بە باڵ نییە، ئەوە شەیتانەکانن کە هەست دەکەن یەکگرتوو دەستى بە ئامادەکارى کردووە بۆ مانگى پێنج ساڵى داهاتوو بۆ کۆنگرە و هیچ گرفتێکیشى لەبەردەمدا نییە."
ناوبراو ئەوەشى وت "لەساڵى ١٩٩٤ وە کە یەکگرتوو دروست بووە، ناوبەناو شتێک لەوانە دروست بووە، ئەم پڕوپاگەندانە تائیستا کاریگەرییان نەبووە و نایشبێت."
شیروان شەمێرانى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد "ئەم وەسوەسانە سیفەتى شەیتانە و دێت دەڕوات و هەتا ئێستا مەجهولن، بۆ خۆیان دەرناخەن خۆ یەکگرتوو ترسە نییە و لێدان و فەسڵکردنى نییە."

Picsart-24-02-23-21-31-09-085