
هونه‌رمه‌ندێكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ سه‌ر په‌يڕه‌وكردنى ئايينى زه‌رده‌شتى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌ك ئايينێكى ڕه‌سه‌نى كوردى له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆيى و زانيارييانه‌ى كه له پەیجی "زەردەشت"ى تايبه‌ت به زه‌رده‌شتييه‌كان له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى (فه‌يسبووك) بڵاوكراوه‌ته‌وه،"زاهیر غەریب"ى هونه‌رمه‌ندى سينه‌ماكار، بۆ سه‌ر ئايينى زه‌رده‌شتى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و شايه‌تمانى به حوكمى ئه‌و ئايينه هێناوه و به‌ڵێنى پابه‌ندبوون به ڕێنوێنييه‌كانى زه‌رده‌شتييانى داوه.
به‌پێى زانيارييه‌كان، له داهاتووێكى نزيكدا، ئايينى زه‌رده‌شتى له هه‌رێمى كوردستاندا به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ده‌ناسێندرێت و له ئێستاشدا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كارى له سه‌ر به فه‌رمى ناساندنى ئايينه‌كه كردووه.
ڤیدیۆ
ڤیدیۆ
ڤیدیۆی ساتی ئیمان هێنانی هونەرمەند زاهیر غەریب بە دینی زەردەشتی لەسەر دەستی پیری زەردەشتیانی كوردستان لوقمانی حاجی كەریم بەرپرسی پێشووی ماڵپەری پێنوسەكان
Posted by Wllat Agency on Friday, 11 December 2015