
لەگرتەیەکی ڤیدیۆیى ساڵانى هەشتاکاندا، جەلال تاڵەبانی و چەند سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەردەکەون و سەرکردەکانی ئەو کاتەی یەکێتی خۆیان دەناسێنن و ناوی ئەو پۆستەش دەڵێن کە لەناو حزبەکەیاندا هەیانە.
هەر لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە مێژووەکەی بۆ هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، سەرەتا عومەر عەبدوڵا محەمەد خۆی وەک لێپرسراوی مەکتەبی عەسکەری یەکێتی دەناسێنێت، نەوشیروان مستەفا ئەمینیش وەک جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی خۆی ناساندووە.
هەروەها هەریەکە لە فازیل کەریم و عومەر شێخ مووس و کەمال خۆشناو سالار عەزیز دەردەکەون و خۆیان دەناسێنن.
هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، چەند پێشمەرگەیەک دەردەکەون کە خەریکی تایپکردنی بابەتن.
لەکۆتایی ڤیدیۆکەشدا جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتی دەردەکەوێت کە بەزمانی ئینگلیزی باسی ڕووبەڕووبوونەوەکان دەکات لەگەڵ ڕژێمى ئەوکاتەی عێراقدا.
ڤیدیۆیەکی بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی