نوێترین

recent

11/12/2015

ئەردۆگان: هێزەکانمان بۆ پاراستنی ڕاهێنەرەکانمان ناردووەتە عێراق


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لەبارەی جێگۆرکێی ھێزی سەربازیی تورکیا لە نزیک موسڵ رایگەیاند "ئەرکی راھێنان لە کەمپی ئەم ناوچەیە بە پێداگری بەردەوام دەبێت، ھاوکات ئەمانەش لە چوارچێوەی رێککەوتنێک ئەنجام دەدرێت".

هەروەها گوتی "سەربازەکانمان لەو شوێنە لە پێگەی شەڕکردن نین، تەنھا بەمەبەستی پاراستنی سەربازەکانی ترمان ھێزمان ناردووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی کە ئاماژەی پێ دەکرێت لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بە ژمارەی راستەقینەی سەربازەکانی ئێمە لەو شوێنە نییە".


سەرکۆماری تورکیا لەبارەی جێگۆرکێی ھێزی سەربازیی تورکیا لە نزیک موسڵ زیاتر گوتی "من لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیمدا ئەم بابەتانەم لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کات و سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق تاوتوێ کرد. داوامام کرد ئەوان ئەم پێشگریانە بگرنە بەر بە پێچەوانەوە ئێمە ناچارین پێشگری بکەین. ئێمە زۆر جار ئاماژەمان بەوە کرد، ئێوەش دەزانن ئێستە داعش چەند ناوچەیەکی داگیر کردووە و حکوومەتی ناوەندی عێراقیش، ھیچ شتێکی نەکردووە، ئێمە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ لەسەر داوای بەرێز حەیدەر ئەلعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەربازەکانمان بەمەبەستی راھێنان رەوانەی ئەو ناوچەیە کرد، ئێستە لەگەڵ دامەزراندنی کەمپی بەعشیقە، ساڵ و نیوێک تێپەریوە، ئایا ناپرسن ئێوە پێش ساڵ و نیوێک لە کوێ بوون؟".


سەرکۆماری تورکیا گوتیشی "دوێنێ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ھەواڵگری (میت)مان رەوانەی بەغدا کرد، ئەوانیش کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دا، ئەمڕۆش من و ھاوکات سەرۆک وەزیرانیش کۆنفرانسمان لەگەڵ راوێژکاری میت و وەزیری دەرەوە لەبارەی کۆبوونەوەکان ئەنجام دا، بەم پێیەش کێشانەوەی سەربازانی تورکیا جێگەی باس نییە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085