
لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی گۆڕان و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو لیژنەیەی چەند مانگێک لەمەوپێش لە نێوان یەکێتی و گۆڕان بەمەبەستی نزیکبوونەوەی هەردوولا پێکهێنرا، ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست وڵات کەوتووە وەفدی یەکێتی حاکم قادر و شێخ لەتیف وەفدی گۆڕانیش عوسمانی حاجی مەحمود و محەمەد تۆفیقە و چەند ئەندامێکی تری هەردوولا بەشداری کۆبوونەوەکەن.
کۆبوونەوەکە دواتر لە دەزگاکانی راگەیاندندا بڵاو دەکرێتەوە.
دوێنێش هەردوولا بەنهێنی و دوور لەجاوی کامێرا جارێکی تر کۆبوونەوە.
تا ئێستا یەکێتی هیچ بەیانێکی فەرمی لەسەر ئیزندانی وەزیرەکانی گۆڕان و رێگا گرتن لەسەرۆکی پەرلەمان لەلایەن پارتیەوە نییە.