نوێترین

recent

15/10/2015

کوردێک بووە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێگەی تویتەر

کوردێکی خۆرھەڵاتی کوردستان بۆ پۆستی بەڕێوەری جێبەجێکاری پێگەی بەناوبانگی تویتەر ھەڵبژێردرا.
جاک دۆرسی سەرۆکی جێبەجێکاری تویتەر رایگەیاند ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی پێگەکە بڕیاری دا کە (ئومێد کوردستانی) بکرێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکار کە پێشتر گەورە راوێژکاری کارە بازرگانییەکانی پێگەی گوگڵ بووە.
(دۆرسی) وتیشی، ئومێد، سەرکردەیەکە کە لێوەشاوەیی خۆی سەلماندووەو خاوەنی ئەزموونێکی زۆریشەو بەشێوەیەکی راستەوخۆ یارمەتیدەرم دەبێت، ھاوکات ھاوکاریشمان دەبێ بۆ دامەزراندنی باشترین کە لە تویتەردا. 
(ئومێد کوردستانی) ساڵی ١٩٦٣ لە شاری تارانی پایتەختی ئێران لە دایک بووەو پێش ئەوەی پۆستە نوێیەکەی لە تویتەر وەربگرێت، بەڕێوەبەر بووە لە کۆمپانیای ڤۆدافۆن و نزیکەی دەیەیەکیش لە کۆمپانیای گوگڵ کاریکردووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085