

ئاژانسی هەواڵی (من عێراق)م ، لەزاری سەرچاوەیەکەوە لە هەولێر بڵاویکردوەتەوە ، دوێنی چوار شه‌ممه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعود بارزانی و به ئاماده‌بوونی هه‌ر پێنج كوڕه‌كه‌ی (مه‌سرور، مه‌نسور، مسته‌فا، وه‌یسی، مه‌خسی) و نێچیرڤان بارزانی برازای، بارزانی به دوو مه‌رج ئاماده‌ی خۆی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌جێ بهێڵێت.
لەبارەی مەرجەکانی بارزانی بۆ جێهشتنی کورسییەکەی ، ئاژانسە عێراقییەکە باسی لەوەکردوە ،دوو مه‌رجه‌كه‌ی بارزانی بۆ جێهیشتنی كورسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ڕێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كورستاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای خۆی پۆ ستی سه‌رۆكی هه‌رێم بدرێته یه‌كێك له كوڕه‌كانی یان برازاكه‌ی و هیچ دۆسیه‌یه‌ك له دژی خۆی‌و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كرێته‌وه.
دوه‌م مه‌رجیشی ئه‌وه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕازی بكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌ت ده‌ربكرێت و به‌شدار نه‌كرێته‌وه.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکە