نوێترین

recent

15/10/2015

هەوڵێك هەیە بۆ "تیرۆركردنی" سەڵاحەدین دەمیرتاش

بەشێك میدیاكانی توركیا باس لەبوونی هەوڵێك دەكەن بۆ "تیرۆركردنی" سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە دەكەن لەتوركیا.

بەپێی میدیاكانی توركیا هەوڵدان بۆ "تیرۆركردنی" سەڵاحەدین دەمیرتاش لەناو توركیاو لەلایەن چەند گروپێكی توندڕەوە داڕێژارەو تائێستاش "پیلانگێڕانی هەوڵەكە دەستگیرنەكراون".

لەبارەی هەوڵەكەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش دەنگۆكانی پشتڕاستكردەوەو وتی: ماوەیەكە هەواڵی هەوڵێكی تیرۆركردنیان پێداوم، بەڵام ئێمە باكمان لەو هەوڵانە نییە.

بەوتەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەئێستادا لەو بارەوە دەزگا ئەمنییەكان ئاگاداركراونەتەوە، ئەوەش بۆ رێگری‌و دەستگیركردنی ئەندامانی ئەو گورپانەی ئەو هەوڵە دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 1/11/2015 هەڵبژاردنی پێشوەختی توركیا بەڕێوەدەچێت، كە سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆكایەتی پارتی دیموكراتی گەلان دەكات بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085