

(سامی ئه‌رگوشی) سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسی ئاسایشی (میونیخ) كه له‌تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌به‌سترێت، نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی (17)ی ئه‌م مانگه، له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، ئه‌و كۆنفرانسه كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نتیستۆی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له‌پایته‌ختی ئێران ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو ئێران‌و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران‌و به‌رپرسانی حكومی‌و ئه‌كادیمی‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئێرانی به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن، زیاتر په‌یوه‌سته به‌دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان كۆماری ئیسلامی‌و وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و چه‌ندین بابه‌ت‌و باس، ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌ی تیایدا تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌رگوشی ئاشكراشیكردوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ تاران، (نێچیرڤان بارزانی) چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش بكه‌وێت.