ئه‌مڕۆش بۆجارێکى دیکه مامۆستایانى سنورى قه‌زاى شاره‌زوور و سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌ستیان به ئه‌نجامدانى گردبونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان کرده‌وه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن پابه‌ندى بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده نابین به شکاندنى بایکۆته‌که‌مان.
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 09:00 سه‌رله‌به‌یانی مامۆستایانی سنوری قه‌زای شاره‌زوور، سه‌یدسادق، شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و سوربوونی خۆیان له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان راگه‌یاند.

مامۆستا ئاسۆ نه‌جیب، یه‌کێک له مامۆستایانى به‌شداربووى گردبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى مامۆستایانى شاره‌زوور ڕایگه‌یاند: ده‌نگۆیه‌ک بڵاوبووه‌ته‌وه که گوایه له ڕۆژى شه‌ممه‌وه ده‌بێت مامۆستایان بایکۆتردنه‌که‌یان بشکێنن و بچنه‌وه ناو هۆڵه‌کانى خوێندن ده‌ست به‌وانه وتنه‌وه به خوێندکاران بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ک مامۆستایان بڕیارمانداوه تا ئه‌وکاته‌ى موچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌به‌ران و موچه‌ى دوومانگى دیکه‌ى مامۆستایان دابه‌شنه‌کرێت بایکۆت نه‌شکێنین.
ئاسۆ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌نجام بدرێت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاربدرێت مامۆستایان کۆتایى به خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌کانیان بهێنن بچنه‌وه هۆڵه‌کانى خوێندن، به‌ڵام ئێمه پابه‌ندى ئه‌و بڕیاره نابین که داوامان لێبکات بایکۆت بشکێنین.
ئه‌و مامۆستایه‌ى شاره‌زور جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه:" ئێمه دڵنیاین که خوێندکاران زه‌ره‌ر مه‌ندى یه‌که‌من له‌م دۆخه‌ى ئێستا دروستبووه ، به‌ڵام له کاتێکدا دایک و باوکه‌کان پاره‌یان پێنه‌بێت پێداویستى منداڵه‌کانیان دابین بکه‌ن هیچ مانایه‌ک بۆ ده‌وامکردنى ئێمه نامێنێته‌وه، له حاڵه‌تى چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کانیشدا پلانمان داناوه قه‌ره‌بووى ئه‌و ماوه‌یه بکه‌ینه‌وه که به‌هۆى خۆپشاندانه‌کانه‌و تێپه‌ڕیوه."