نوێترین

recent

15/10/2015

مامۆستایان پارە بۆ هاوكاری پێشمەرگە كۆدەكەنەوە

سەرەڕای دواكەوتنی مووچەكانیان لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی بڕیاریاندا پارە كۆبكەنەوە و بیدەن بە بە شیرینی و پاشان بیبەین بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی پێشەوەی جەنگ.

مامۆستا محەمەدكەریم، رایگەیاند: "ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی چەند مامۆستایەك بڕی ( یەك هەزار دیناری چاپی نوێ‌) لەهەر مامۆستایەك كۆدەكەینەوە، بڕیارمانداوە ئەو پارەیە بدەین بە شیرینی و پاشان بیبەین بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی پێشەوەی جەنگ".

مامۆستایانی خۆپیشاندەر باسی ئەوەشیان كرد: "ئێمەی مامۆستایان و هێزەكانی پێشمەرگەش دوو چینین كە خزمەتی نیشتیمان و كۆمەڵگا دەكەین، لە ئێستاشدا هەردوولامان لەلایەن حكومەتەوە پشتگوێ‌ خراوین بۆیە بڕیارمانداوە سبەینێ‌ سەردانی برا پێشمەرگەكانمان بكەین".

سەرەڕای ئەوەی دوێنێ‌ دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی  راگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو پێویستە مامۆستایان دەستبكەنەوە بە دەوامی خۆیان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2015، بۆ ڕۆژی سیانزەیەم مامۆستایان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو دووپاتیانكردەوە هەتا مووچەی سێ‌ مانگی رابردوویان وەرنەگرن ناچنەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن.




Picsart-24-02-23-21-31-09-085