نوێترین

recent

09/10/2015

هێز بۆسەرجەم بارەگاکانی پارتی لە سلێمانی ڕەوانەکرا

بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری هەڵەبجە خرایە ئامادە باشییەوە و مەترسی دەکرێت هێرش بکرێتە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەو شارە. 
سەرچاوەیەکی سیاسی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری هەڵەبجە کەوتوەتە ئامادە باشییەوە و مەترسی دەکرێت هێرش بکرێتە سەر بارەگاکان، بۆیە بەشێکی زۆری دەزگا ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ئامادە بن لەبەردەم بارەگای لقی ١٢ی پارتی و لە سلێمانیش داوالە دەزگا ئەمنییەکان کراوە لەبەردەم لقی ٤ی پارتی کۆببنەوە. 
هاوکات لە ناحیەی شاراوا و بازیان و کەلار و چەمچەماڵ داواکراوە دەزگا ئەمنییەکان بارەگاکانی پارتی بپارێزن.


سەعید پشدەری، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: دەزگا ئەمنییەکان ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بارەگاکانیان لەسەرجەم سنووری پارێزگای سلێمانی دەپارێزرێت.


بڕیاریشە ئەم شەو پارتی دیموکراتی کوردستان بەیان نامەیەک بڵاو بکاتەوە و ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی رابگەیەنێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085