نوێترین

recent

09/10/2015

راوێژكارێكی بارزانی : هەڵبژاردنی پێش وەختە باشترین چارەسەرە

راوێژكاری راگەیاندنی نووسینگەی بارزانی رایگەیاند، باشترین چارەسەری دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان سازكردنی هەڵبژاردنی پێش وەختەیە.
(كیفاح مەحمود) راوێژكاری نووسینگەی (مەسعود بارزانی) بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاندووە، باشترین چارەسەری قەیرانی ئێستای هەرێمی كوردستان، سازكردنی هەڵبژاردنی بەروەختەیە.
ئەو راوێژكارەی نووسینگەی بارزانی پێشی وایە لایەنە كوردستانییەكان كۆكن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختەن ئەوەش بۆئەوەیە تاكو ئەو چەقبەستوویەی كە ئێستا هەرێمی گرتۆتەوە كۆتایی پێبێت.
(كیفاح مەحمود) ئاماژە بەوەشدەكات، كە ئەوەی ئێستا لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت پرۆسەیەكی دیموكراتی و شارستانییە.
جێگەی باسكردنە چەند مانگێكە پێنج لایەنی سیاسی سەرقاڵی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمن، بەڵام تاكو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوەو كۆبوونەوەكانیش تاكو كاتێكی نادیار بەهەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085