نوێترین

recent

09/10/2015

هێزێكی زۆری ئەمنی رەوانەی قەڵادزێ‌ دەكرێت

فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان لەقەڵادزێ بەردەوامی هەیە‌و لەشارۆچەكەی ژاراوەش كۆمەڵێك خۆپیشاندەر رێگەی قەڵادزێیان داخستووەو رێگە لەهێزە ئەمنییەكان دەكرێت.

سەرچاویەك لەناحییەی ژاراوە ئاشكرایكرد خۆپیشاندان شار‌وچكەی ژاراوەی سەر بەقەڵادزێی گرتووەتەوەو ژمارەیەك لەخۆپیشاندەر، بەسوتاندنی تایەو گرتنی رێگای سەرەكی قەڵادزێ رێگری دەكەن لەچوونی هێز بۆ قەڵادزێ.

ئەوە لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەشاری قەڵادزێ‌ خۆپیشاندان ئەنجامدراو خۆپیشاندانەكە گرژی لێكەوتەوە، كە قایمقامییەتی قەڵادزێ داوایكرد هێز رەوانە بكرێت بۆ كپكردنەوەی خۆپیشاندانەكان.

لەئێستادا بەشێك لەبەرپرسانی حیزبی‌و حكومی لەقەڵادزێ لەبارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخەكە، كە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران هێرش كرایە سەری.

بەهۆی هێرشكردنە سەر بارەگای ناوچەی پارتی لەقەڵادزێ‌ تەقە لەخۆپیشاندەران كراوەو بەهۆیەوە كەسێك كوژراو شەش كەسی تریش برینداربوون.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085