

(ڕه‌حیم عه‌لی) یه‌كێك له‌فه‌رمانبه‌ره مانگرتوه‌كانی به‌رده‌م باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (11) ڕۆژی ته‌واوه ده‌ستمان داوه‌ته خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و گردبونه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌هاتوه‌ته ناو خۆپیشاندران‌و وه‌ڵامی داخوازایه‌كانمان بداته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌ئێستادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت بونی نیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕاسته دوینێ مامۆستایان موچه‌یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام مامۆستایان به‌ڵێنیان به فه‌رمانبه‌ران داوه كه ناچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م فه‌مانبه‌رانی دیكه‌ی حكومه‌ت موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڕێوه‌چونی ئیش‌و كاری هاووڵاتیان له‌دامو ده‌زگا حكومیان په‌كی كه‌وتوه هه‌رچه‌ن له‌ئێستادا پشوو ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام له‌دوای كۆتایی هاتن به‌و پشووه كه پارێزگار ڕایگه‌ندوه گردبونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره مانگرتوه‌ی هه‌ڵه‌بجه وتیشی :" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم‌و داموده‌زگاكانی باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆخزمه‌تی هاووڵاتیان دروستبون بابێن به‌ده‌م داواكاری فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایانه‌وه، چونكه فه‌رمانبه‌رن‌و مامۆستایان له‌دۆخێكی زۆر خراپدان‌و هیچ كه‌سێك خۆی به‌خاوه‌نیان نازانێت".