نوێترین

recent

13/10/2015

وتەبێژی حکومەت لەسەر دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان دەدوێت

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنیەتی دوورخستنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان لەپۆستەکانیان لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت"وەزیرەکانی دیکە کاتی دەچنە جێگایان".
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە رۆیتەرزی وتووە"نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران بانگی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی کردووە و بەفەرمی پێی گوتوون کە دەبێت پۆستەکانیان بەجێبھێڵن".
وتیشی: سەرۆکوەزیران وەزیرەکانی گۆڕانی لەپۆستەکان دوورخستەوە بۆ پاراستنی بارودۆخەکە.
وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەشداوە کە"وەزیرەکانی ئێستای کابینەی ھەشتەم بە شێوەیەکی کاتی دەچنە جێگایان".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085