

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و پێشمه‌رگه‌یه به خه‌ندانی راگه‌یاند: "كاكه فه‌خره‌دین یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه ئازاكان و به درێژایی شه‌ڕی داعش له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بووه، كه له ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌هاته‌وه كرێكاری ده‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش له كاتی كرێكاری كردن‌دا له خانوویه‌ك ده‌كه‌وێتـه خواره‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ له نه‌خۆشخانه له سلێمانی، گیانی له‌ده‌ستداوه.
فه‌خره‌دین مه‌حمود ئه‌حمه‌د، خاوه‌ن سێ منداڵه و دانیشتووی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه. مالی باوکی لە سلیَمانییە.