

ئاسۆ مه‌حمود، باژێڕوانی سلێمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌یه له داهاتوودا مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا كۆببنه‌وه، چونكه ئێمه حزبێكی سیاسین و یه‌كێك له زمانه‌كانی ئێمه دانوستان و گفتوگۆیه".
وتیشی: "ئێمه دوژمنی پارتی دیموكراتی كوردستان نین، به‌ڵام نه‌یاری سیاسی ئه‌و حزبه‌ین، هه‌روه‌ها جیاوازی بیروڕامان هه‌یه له‌سه‌ر سیستمی حكومڕانی و خزمه‌تگوزاری له‌م وڵاته‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "تائێستا هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كراوه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا".