
رۆژنامهی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی بڵاوکراوەتەوە لەکاتێکدا دەسەڵاتی کوردەکان زیاتر دەبێت شەڕی ناوخۆ دەستپێدەکەن.
رۆژنامە ئەمەریکییەکە دەڵێت لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لەڕووی سەربەخۆیی ئابووری و سیاسییەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی داوە بە تەنگژەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان.
واشنتۆن پۆست دەڵێت لەکاتێکدا سەقامگیری ناوخۆی هەرێم بەهۆی دۆخی ئابوورییەوە تێکچووە لەئێستادا شەرعیەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەژێر پرسیاردایە، لەکاتێکدا هەندێک لایەن لەوباوەڕەدان مەسعود بارزانی لە مانگی ئابدا کۆتایی بە ویلاتەکەی هاتووە.