

ژینۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی كە چەند خولەكێك پێش ئێستا بڵاوی كردەوە دەڵێت
"ئێستا لە بازگەی دێگەڵە دوای ئەوەی ناسنامەیان وەرگرت و ریگەیانداین بڕۆین ، بەڵام دواتر چەند ئاسایشێك کە ناسیمیان و زانیان کێم ڕایانگرتین و جارێکی تر ناسنامەیان وەرگرتەوە و کە پرسیم ئەوە مانای چی و بۆچی وا دەکەن قسەی یەکێك لە ئاسایشەکان (خۆت کڕکە باشترە) منیش پێم وت بە زمانی هەڕەشە قسە نەکەیت باش نیە ، دوای ئەوەی پەیوەندیان بە سەروی خۆیانەوە کرد کە نازانم ئەو سەروە چ دەزگایەکی حزبی بوو وە هەواڵیان دا پێیان کە ژینۆ دێتە هەولێر و ماوەیەك وەستان ئینجا ئیزن دراین ، دەسەڵاتێك بە هەموو بیرکردنەوەو توانای پێ ی وایە دەمانترسێنێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی تۆقیوە ئەوانن.
لە هەولێرەوە سڵاو لە هەموو ئازادی خوازان.
خەبات بەردەوامە
خەبات بەردەوامە
خوشکتان
ژینۆ
۲٠۱۵/۱٠/۱۳"
ژینۆ
۲٠۱۵/۱٠/۱۳"