نوێترین

recent

14/10/2015

عیراق مووچە زیاد دەكات هەرێمیش دەگرێتەوە ؟

بەم نزیكانە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت و پەرلەمانتارێكی كوردیش لە بەغدا دەڵێت:"لەهەرێم بەهۆی نەبوونی موچەوە، گرفتی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی دروست بووە".

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ؛بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندوە، لەگەڵ ئەوەی عیراق توشی قەیرانی دارایی بووە ، بەهەرێمیشەوە كەچی بۆ ساڵی داهاتوو عیراق ڕێكخستنەوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی دەكات لە سەرەتای ساڵیشەوە دەست پێدەكات .

دەشڵێت:"هەرێمی كوردستان بەهۆی بێ موچەییەوە خەڵكی ڕژاونەتە سەر شەقامەكان بۆ داواكردنی مافە سەرەتایەكانی خۆیان ، بە جۆرێك وای لێهاتووە  خەریكە بەو هۆیەوە دەیان گرفتی سیاسی‌ و كۆمەڵایەتی دروست بن.

ئاشكراشیكردوە ، لەدواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاردراوە لەسەر ڕێكخستنەوەی موچەی فەرمانبەران بەوەی، جیاوازی نێوان پلە باڵا‌و پلە نزمەكان لەپلە هەشت‌و شەشەوە بۆ پلە سێ‌ و پێنج دابەزاند.

ئەوەشیخستەڕوو، بڕیاردرا ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو، كۆبونەوەیەكی تایبەت بەبوجە ڕێكبخرێت‌ و چاوەڕوانیشدەكرێت لەهەفتەی داهاتودا، پرۆژەیاسای بودجە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بریاركەش لەسەرەتای ساڵەوە كاری پێ دەكرێت‌ .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085