
تائێستا درێژکردنەوە یاخود کۆتاییھاتن بەویلایەتی بارزانی، بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە، بەرپرسانی پارتیش دەڵێن:”یەکێتیی و گۆڕان ڕازین بەمانەوەی بارزانی”، بەرپرسێکی گۆڕانیش دەڵێت:”ئەسڵ و ئەساسی نییە”.
چەند بەرپرسێکی پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حزبە، ناوبەناو باس لەوەدەکەن؛ یەکێتی و گۆڕان ڕازین بەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانی بۆ دوو ساڵی تر درێژبکرێتەوە.
لەوبارەیەوە د. ئاسۆ مەحمود باژێروانی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم لێدوانەکانی بەرپرسانی پارتی ڕەتکردەوەو وتی:”ئەو قسانە ئەسڵ و ئەساسیان نییە، چونکە ئەو بابەتە لەدانوستانەکاندا باسدەکرێت کەئێمە بەدرێژکردنەوەی ویلایەتەکەی بارزانی ڕازی دەبین یان نا”.
وتیشی:”تا ئەم ساتە وەختە ئێمە ڕازی نین ویلایەتەکەی بارزانی درێژبکرێتەوە، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات و ڕازی بین، بەئاشکرا خۆمان بەخەڵکی دەڵێین و بەھیچ شێوەیەک نایشارینەوە”.
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لەڕێگەی ئەندامێکی سەرکردایەتیەوە ڕایگەیاند، یەکێتیش ھاوشێوەی گۆڕان، ویلایەتێکی تری بارزانی قبوڵ نییەو ڕەتیدەکاتەوە.
ئەو سەرکردایەتیەی یەکێتی کە داوایکرد ناوی ئاشکرانەکرێت ئەوەشی وت:”بارزانی ماوەی خۆی تەواوکرد، لەبەرئەوە یەکێتی جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، ھەرگیز ٣٠ حوزەیرانێکی تر بۆخۆی دوبارە ناکاتەوە”.
from Wllat Net http://ift.tt/1KQ6oT8
via IFTTT