
وڵاتی یه‌مه‌ن و له شاری ته‌عز، تیمێكی پزیشكی توانیان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن‌و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن بۆ ده‌رهێنانی كۆرپه‌یه‌ك له سكی منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت مانگە.
ئه‌نوه‌ر عه‌قلان، سه‌رۆكی ئه‌و تیمه پزیشكییه ده‌ڵێت “كۆرپه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 3 مانگان له ناو سكی ئه‌و منداڵه‌دابوو كه ته‌مه‌نی حه‌وت مانگه، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌ن بوو به لامانه‌وه، چونكه تا ئێستا شتی وامان نه‌بیستووە”.
ئەو حاڵەتە له زانستی پزیشكیدا پێ ده‌گوترێت “ئه‌لبراستیك تووێك” واتا بوونی كۆرپه‌له‌یه‌ك له ناو كۆرپه‌له‌یه‌كی دیكه‌دا، كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌نه‌و، له مێژوویی پزیشكیدا له 1 بۆ 500 هه‌زار حاڵه‌ت روو ده‌دات.
ئه‌و پزیشكه پێی وایه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له وڵاتی یه‌مه‌ن، حاڵه‌تێكی وا روو ده‌دات‌و ئێستا ته‌ندروستی ئه‌و منداڵه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی له سكیدا ده‌رهێنراوه جێگیره و هیچ مه‌ترسییه‌كی لێ ناكرێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1N81pgX
via IFTTT