نوێترین

recent

02/09/2015

هەڵبژاردنی پێش وەخت وەك فاكتەرێك بۆ چارەسەری قەیرانی ئابووری و سیاسی هەرێم

5+

خەڵکی کوردستان ئەتوانێت کێشەی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێـم و قەیرانی دارای چارەسەربکات و ھەڵبژاردنی پێش وەختە کلیلی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی ھەرێمی کوردستانە رۆژانە گوێمان لە لێدوانی ئاگرین ئەبێت لەلایەن حیزبە کوردستانیەکانەوە. ھەرلایەنێک بە باڵای حیزبەکەی خۆی سیاسەت ئەدروێت ،ئەمەش بۆتە جێگای بێزاری نائومێدی لای ھاونیشتمانیان _قە یرانەکانی بێ مووچەی کاروکاسبی و بێ ئاو وکارەبا… هتد ، بەرۆکی بەھەموو تاکێکیی کورد گردووە ،.،،

رۆژانە گەنجەکان وڵات بەجێ دەھێڵن وحکومەت و وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران لەئاست ئەوکارەساتە بێ دەنگن وەک ئەوەی ئەوانیش گەشتبێتنە ئەزفەناعەتەی کەرێگری کردن لەخەڵک کارێکی نامەنطقی یە ، چوونکە کاتێک ئەتوانن ڕیگری لەخەڵک بکەن كە بژێوی ژیانیان دابین بکەن ،،،

بۆیە من پێم باشە لە چاکسازیە کانی عەبادی دا ئەو وەزارەتەش بگرێتەوە ! سەرەڕای ئەم ھەموو قەیرانانە کەخەڵکی توشی ئیختیناق کردووە ……

کێشەی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم ڕیزدار “مسعود بارزانی” زیاتر قەیرانەکانی قوڵترکردۆتەوە مووچە بەستراوە بەسیاسەتی ئەم حیزبانەوە لە کاتێکدا سەرەتاترین مافی خەڵکە بەڵام نەتوانراوە لەگەل حکومەتی ناوەند بگەنە ئەنجامێک نەخۆشیان لەبەر گیرفان پڕکردن ئەتوانن ئەومافە سەرەتاییە بۆ خەڵک دابین بکەن……..

لە ئێستادا قە یرانی سیاسی تێکەڵ بە ئابوری کراوە کراوە بە گرێ کوێرە و بۆ خۆشیان بۆیان ناکرێتەوە !! من بڕوام وایە لایەنەکان ناگەنە سازان و ڕێکەوتن. ھیچیان ئامادەنین لەبەرخە کی کوردستان تەنازول لەبەشێک بکەن…

بۆیە باشترین چارەسەر ھەڵبژاردنی پێش وەختەیە تەنھا بەوڕێگایە جەماوەر ئەتوانێت تۆڵەی خۆی لەولایەنانە بکاتەوە کەبوونەتە ھۆی دروست بون وخۆلقێنەری قەیرانئ ئابوری و سیاسی ..

خەڵک ئەتوانێت لەسەرسندوقەکانی دەنگدان بڕیاری خۆی بدات جا ئەوە سازان ھەبێت یان نا سەنگی محەکە و ئەبێت لایەنەکان قبوڵی بکەن. تەنھا ڕێگایە بۆ چارەکردنی کێشەی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم..وە گومانتان نەبێت خەڵک لەمە زیاتر بێزاتر نابێت .

بڕوام وایە پاش ھە ڵبژاردن ئاسۆیەکی ڕوون بەڕوی ھاونێشتمانیاندا ھەڵ بێتەوە..لەلایەک قەیرانی دارایی دەگاتە بن بەست وە لەلایەکی تریش قەیرانی سەرۆکایەتی ھەرێـم ئەمە تەنھا بە ھەڵبژاردنی پیش وەخت یەکلادەکرێتەوە بۆیەش داواکارم خەڵکی کوردستان فشار بخەنە سەرلایەنەکان تا ھەڵبژاردنی پێش وەخت ئەنجام بدەن ھەردوو قەیرانی ئابوری و پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێـم یەکلا بکەنەوە ..

لە ڕاستی دا خەڵک ماندووە و تەحەمولی لەمە زیاتر ناکات ،.،، وە باری گوزەرانی خەڵک لەمەش خراپتر نابێت و پاش ھە ڵبژاردن لایەنی براوە ئەبێتە جێگای متمانەی خەڵک و ئەوکات ناچارە و ئەبێت لەئاستی متمانەی جەماوەردا بێت و ناچار ئەکرێن قەیرانی ئابوری چارەسەربکەن.ئیتر بەڕێکەوتنەوە بێت لەگەڵ بەغداد یان ئابوری سەربەخۆیی ، بڕواشم وایە پاش ئەوە دۆسیەی نەت و غازیش کە بڕبڕەی پشتی ئابوری ھەرێمی کوردستان ئاشکرا بکرێت ، خەڵک بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان ،،، تەنیا جەماوەر ئەتوانێت حیزبەکان لەو ململانێ چەواشە کاریانە ڕزگار بکات ئەویش لە سەرسندوقەکانی دەنگدان …….

لێرەدا سەرنجتان بۆ ئەوە ڕائە کێشم کاتێک ئەڵێم خەڵکی کوردستان،،،، ئێستا بەھۆی میدیای ئازاد و ھۆشیاری خە ڵکێکی کوردستانەوە ھەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە سیاسیەکە! ئەتوانن لایەنی بەرپرس و نابەرپرس لەم قەیرانە دا جیا بکەنەوە.

 

٠٢/٠٩/٢٠١٥ “عطا حاجی” لەفەیس بووکی نوسەر وەرگیراوە



from Wllat Net http://ift.tt/1Ur6iSP
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085