نوێترین

recent

02/09/2015

یەکێتی: بارزانی دەتوانێک کۆتایی بە کێشەکان بهێنێت چونکە خودی خۆی کێشەکەیە

352477243

کاردانەوەکان لەبەرامبەر ھەڕەشەکانی مەسعود بارزانی بۆ دووبارەنەبوونەوەی کۆبونەوەکەی ٢٣ی حوزەیران بەردەوامەو پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: بارزانی بەیەک وشە دەتوانێت کۆتایی بەئاگرەکە بھێنێت، چونکە خودی خۆی ھۆکاری دروستبوونی قەیرانەکانی ئێستای ھەرێمە.
قادر ڕەزگەیی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: پێویستە مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و تاکێکی کۆمەڵگە، ئەو ڕاستییە بزانێت کە فاکتەری قەیرانەکان خودی خۆی و کورسییەکەیەتی، کۆی تاکەکانی کۆمەڵگەش دەزانن کە کۆی قەیرانەکان بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە، بارزانی دەیەوێت بۆ ھەتاھەتایی سەرۆکی ھەرێم بێت.
وتیشی:”بارزانی دەتوانێت بەیەک وشە ئاوێک بەئاگری ئەو دۆخەدا بکات کە ئێستا لەھەرێم سەریھەڵداوە، ئەویش پابەندبوونی بەیاسای سەرۆکایەتی ھەرێم، کە ڕێگە بەکاندیدکردنەوەی نادات و لەبەرچاوی خەڵک بڵێت: یاسا ڕێگرە بۆیە من وازدەھێنم”.
قادر ڕەزگەیی پێیوایە، بارزانی بەھەڕەشەکانی سووکایەتی بەپەرلەمان دەکات و ئەوەشدەخاتەڕوو کە لەبری ئەوەی سوکایەتی بەپەرلەمان بکات کە ئیرادەی خەڵکی کوردستانی تێدا کۆبۆتەوەو بەگوێرەی یاسا کاری کردووە، پێویستە ئازایەتی خۆی بنوێنێت و بێتە دەنگ.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، بارزانی تۆمەتبار دەکات بەوەی نایەوێت قەیرانەکان چارەسەر بکرێن، لەوبارەیەوە دەڵێت:” ئۆباڵی مێژوویی گەورەی لەسەرە، چونکە بەھۆی کورسییەکەی بارزانییەوە ھەر ھەڕەشەیەک لەسەر کوردستان و دەستکەوتەکان دروستببێت، مێژوو تۆماری دەکات کە لەدەستدانی دەستکەوتەکانی کوردو دروستبوونی ئاژاوە، تەنھا بەھۆی کورسییەکەی بارزانییەوە بووە”.
سەبارەت بەئیرادەی پەرلەمانی کوردستانیش، رەزگەیی جەختیکردەوە کە ھیچ ئیرادەیەک نییە لەسەرووی پەرلەمانەوەو وتی:” پەرلەمانتاران مومارەسەی داواکارییەکانی خەڵک دەکەن، دیارە بارزانی دەیەوێت کەسانێک لەناو پەرلەمان بن نەتوانن داواکاری خەڵک بگەیەنن”.



from Wllat Net http://ift.tt/1XeKmOK
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085