
ئێوارەی رۆژی سێشەممە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزێکی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە گوندی (سێسێ)ی شاری رەبەت روویدا.
بەپێ زانیاریەکان هێزێکی پێشمەرگەی حدک لە مزگەوتی گوندی (سێسێ)ی شاری رەبەت، بووە و هێزیکی سوپای پاسدارانیش بە هۆی بوونی ئەوان هێرشێانکردووەتە سەر گوندەکە.
سەرچاوەیەک راگەیاند کە” هێزەکانی سوپای پاسداران بە هۆی بوونی پێشمەرگە، ناوچەو گوندەکانی (سوێروێ، نستان، گەنمان و گۆڵێ)-ی تۆپباران کردووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی “هێزەکانی سوپای پاسداران ئەو ناوچانەیان مێلیتاریزە کردووە و رێگە بە هاتووچۆکردنی خەڵک نادەن، بەڵام ناوەناوە دەنگی تەقە
دێت و دیار نییە لە شەڕەکەدا چەن کەس کوژراو یان بریندار بووە”.
from Wllat Net http://ift.tt/1JAGYXv
via IFTTT