
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن به‌فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كانی تایبه‌ت به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ده‌شڵێت، سه‌رمایه‌دارێك ئاماده‌یه بڕی (10) ملیۆن دۆلار بدات به‌ژماره (1 تا 100)ی تابلۆكانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
عه‌بدوڵڵا نه‌وڕۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: “به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابووری هه‌ڵه‌بجه، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم، ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن به‌فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و له‌ئێستادا چه‌ندین سه‌رمایه‌داری كوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردون و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان خستوه‌ته‌ڕوو بۆ كڕینی ئه‌و تابلۆی ئۆتۆمبیلانه”.
وتیشی: “چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌رمایه‌دارێكی كوردستان ئاماده‌بوو بڕی (750) هه‌زار دۆلار بدات به‌ژماره یه‌كی تابلۆكان، پاشان سه‌رمایه‌دارێكی دیكه ئاماده‌یی ده‌ربڕی به‌پێدانی بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار به‌ژماره یه‌ك، له‌ئێستاشدا سه‌رمایه‌دارێكی دیكه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه ژماره یه‌كی تابلۆكان هه‌تا ژماره (100) تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كان، به‌بڕی (10) ملیۆن دۆلار بكڕێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌مان نه‌داوه‌ته‌وه”.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتیشی: “ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا ژماره یه‌ك تا ژماره (1000) بفرۆشین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌و بڕه پاره‌یه چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی بۆ هه‌ڵه‌بجه پێ جێبه‌جێ بكه‌ین”.
from Wllat Net http://ift.tt/1iiJVmA
via IFTTT