
مایكل رۆبین نوسەرو رۆژنامەنوسی ناسراوی ئەمەریكی ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەر یاساو دیموكراسی لەكوردستان پەیڕەو بكرێت، ئەوا دەبێت لەئەمرۆوە دكتۆر یوسف ببێتە سەرۆكی كوردستان.
مایكل رۆبین لەگفتوگۆیەكدا لەگەڵ بەرنامەی “افق”ی بەشی فارسی دەنگی ئەمەریكادا بە بەشداری نادر ئینتسارو عیرفان قانیع فەرد ئەم لێدوانەی راگەیاند، ئهو ئاماژەی بەوە كرد كە “ئێستا كوردستان لەدوڕیانی دیكتاتۆری یان دیموكراسیدایە”.
رۆبین وتی “لەكاتی روخانی سەدامەوە تا ئێستا، چەندین سەرۆك وەزیرو سەرۆك كۆمار لەعێراق دەستاودەستی دەسەڵاتیان كردوە، بەڵام بارزانی ئامادە نیە لەكوردستان دەستبەرداری دەسەڵات بێت”.
وتیشی “لەكاتێكدا كە بارزانی شانازی بەشەڕی دژ بەداعشەوە دەكات، پارتی نمایشی سەربازی لەهەولێر دەكات بۆ ترساندنی خەڵك، ئەو كۆمەكە سەربازییەی بۆ كوردستان رەوانە كراوە لەلایەن وڵاتانەوە بۆ ترساندنی خەڵك بەكاریدەهێنێت”.
from Wllat Net http://ift.tt/1LmijsY
via IFTTT