
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم پێی ڕاگه‌یاندون، داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی مانگی ته‌مموز، ئه‌وه‌نده كه‌مه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت ژماره‌كه‌شی ئاشكرا بكه‌ن، بۆیه فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بۆ مانگی حوزه‌یران به‌ته‌مای موچه مه‌بن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری كه ماڵپه‌ڕی (KNN) بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌پاساوی لاواز ده‌یه‌وێت داهاتی فرۆشراوی نه‌وت بشارێته‌وه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ نه‌دات، وه‌ك كارتێكی سیاسی تێكه‌ڵ به‌و ململانێیه‌ی بكات كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌هۆی خواستی كه‌سێك‌و لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراوه‌وه بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵات دروست بوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایدا هاتوه، ((وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، به‌ڕوونی‌و ڕاشكاوی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی مانگی ته‌مموز، ئه‌وه‌نده كه‌مه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت ژماره‌كه‌شی ئاشكرا بكه‌ن، بۆیه فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بۆ مانگی حوزه‌یران به‌ته‌مای موچه مه‌بن)).
ئاماژه‌به‌وه‌شدراوه، سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری دارایی داوای له‌وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كردوه، سه‌ردانی هالك بانك بكه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حساباتی نه‌وتی فرۆشراو، به‌ڵام وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ئاماده‌نه‌بوه سه‌ردانی بانكه‌كه بكات له‌توركیا‌و ڕایگه‌یاندوه، به‌نیاز نین تا مانگی ئه‌یلول ده‌ست له‌پاره‌ی بانكه‌كه بده‌ن.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌كاتێكدایه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ NNA نێردراوه، ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم ئاشكرایكرد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1LlZZAr
via IFTTT