
شەوی رابردوو دەستڕێژی گولـلە لە مەڵەبەندی 5ی هەلەبجەی شەهیدی یەكگرتووی ئیسلامی كرا ، بەڵام ئەم هێرشە پێشتر چاوەروانكراوبووە.
دوێنێ شەو لە ڕێگای دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی تۆیۆتا ئەڤەلۆن و پیكاب نیسان و ماتۆر سكیلێكەوە ، دەستڕێژی گولـلە لە مەڵبەندی 5 یەكگرتوو لە هەڵەبجەی شەهید كرا.
هەر شەوی رابردوو پێش سێ كاتژمێر لەروداوی تەقەكردن لە بارەگاكەی یەكگرتوو لە شاری هەڵەبجە ، لەیەكێك لە پەیجەكانی فەیسبووك كەسێكی نەناسراو كە دەموچاوی داپۆشراوە و هەرەشەرە لەبارەگای مەڵبەندی پێنجی یەكگرتوو دەكات و رایدەگەیەنت كەوا هێرش دەكەنە سەر بارەگاكە.
شایەنی باسە شەوی رابردوو كاتژمێر 6 و 46 خولەك ئەم ڤیدیۆیە بڵاوكرایەوە و كاتژمێر 10 و 45 خولەك هێرشكرایە سەر بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
from Wllat Net http://ift.tt/1Lmijt2
via IFTTT