
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نهێنی ئەوە ئاشكرادەكات، كە پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح نێوەنگیری كردووە، بۆ ئەوەی خاوەنكارێك بكاتە فرۆشی نەوتی هەرێم.
وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەچەند مانگی رابردوودا پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، كە ئەندامی لیژنەی نەوتو گازە لەپەرلەمانی كوردستان، “بەردەوام فشاری خستووەتە سەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ گروپێك لەخاوەنكار، كە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بوو بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبڕی ١٠ ملیار دۆلار پێشەكی، یان قەرز لەبەرانبەر فرۆشتنی نەوتدا”.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان “ئەو خاوەنكارانە بانگەشەی ئەوەیان دەكرد، كە دەستیان دەگات بەبڕێكی زۆری پارەی تایبەتی كەسێكی زۆر دەوڵەمەندی وڵاتانی كەنداو، بەڵام پێدەچوو عەلی حەمە ساڵح كۆششو لێكۆڵینەوەی خۆی نەكردبێت لەسەر ئەم خاوەنكارانە، چونكە پاش لێكۆڵینەوەی زیاتر نەتوانرا بانگەشەكانیانو بەڵگەنامەكانی باوەڕپێكردنیان دووپاتبكرێتەوە”.
وەزارەتەكە راشیگەیاندووە “عەلی حەمە ساڵح بەردەوام فشاری لەبەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەكرد بۆ بینینی ئەم كۆمەڵە خاوەنكارە، لەوەڵامدا، بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان چەندین جار داوایان لە بەڕێز عەلی حەمە ساڵح كرد، كە بەڵگەنامەكانی باوەڕپێكردنیان دووپاتبكاتەوە تاكو بەتەواوەتی بزانن لەگەڵ كێدا كۆدەبنەوەو ئیحراجی دروستنەبێت، هەموو جارێك عەلی حەمە ساڵح وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی دڵنیادەكردەوە سەبارەت بە بەڵگەنامەكانی باوەڕپێكردنی ئەو خاوەنكارانەو دەربارەی بوونی ئەو بڕە پارەیە هەرچەندە هیچ بەڵگەنامەیەكی داراییو بەڵگەنامەی تر بۆ پشتگیركردن لەبانگەشەكانی دەستەبەر نەكران”.
هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە عەلی حەمە ساڵح بەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانی راگەیاند، كە “رازینەبوونی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بۆ بینینی ئەو خاوەنكارانە لەوانەیە لەبەر ئەوە بووبێت پێشنیارەكە لەوەوە هاتووە وەك ئەندامێكی بزووتنەوەی گۆڕانو بەمەش وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی بەتەرەفگیر لەقەڵەمدەدا، بەڵام بۆ پیشاندانی نیازپاكی بەرانبەر بەعەلی حەمە ساڵحو دڵنیاكردنەوەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان پیشەییەو تەرەفگیری سیاسی ناكات لەڕێبازیدا بۆ ئەنجامدانی كار، وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەنابەدڵیەیوە چاوی كەوت بەكۆمەڵە خاوەنكارە هاوڕێكەی عەلی حەمە ساڵح لە لەندەن”.
كۆبوونەوەكە لەچەند ژوورێكی بەكرێگیراودا ئەنجامدرا، كە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان جەختیكردەوە لەوەی كە راوێژكارە یاساییە نێودەوڵەتیەكەی ئامادە دەبێت، خاوەنكارەكان خۆیان وەك نوێنەری بەرژەوەندیە داراییەكانی كەسێكی دەوڵەمەندی كەنداو ناساند، بەڵام نەیان توانی بیسەلمێنن، “بۆ ئەوەی مامەڵەیەكی پارەی پێشوەخت بەبڕی ١٠ ملیار دۆلار لەبەرانبەر هەناردەی نەوتی خاودا مسۆگەربكەن، پێویستە یەكەمجار حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ملیارو نیوێك دۆلار بخاتە سەر حسابی بانكی ئەو خاوەنكارانە، سەرەڕای ئەمە، خاوەنكارەكان داوای داشكاندنیان كرد بەبڕی 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێكی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان”.
وەزارەتی سامانەسروشتییەكان راشیگەیاندووە “ئەم مەرجانە دەستبەجێ بووە جێی گومانی بەرپرسانی وەزارەتی سامانەسروشتییەكانو پاش كەمێك كۆتاییان بەكۆبوونەوەكە هێنا بەبێ هەبوونی هیچ بەرنامەیەك بۆ درێژەدان بەو بابەتە، كە لەوە دەچوو عەلی حەمە ساڵح نیگەران بوو بێت لەو بڕیارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانو جارێكی تر سوور بوو لەسەر ئەوەی كە ئەو خاوەنكارانە بوونیان هەیەو پارەشیان بەدەستە، بۆیە وەك بەهەڵە لێك تێگەیشتن لێكی دایەوە”.
لەئاكامی ئەو گفتوگۆیانەدا وەزارەتەكە لێكۆڵینەوەی كردووەو ئەمانەی ئاشكرا كردووە:
•هیچ بەڵگەیەك نەبوو كە ئەو گروپە بەناو خاوەنكارە پشتگیریان دەكرێت لەلایەن پارەی راستەقیەنەی هیچ كەسێكەوە.
•هیچ یەكێك لە ئەندامانی گروپەكە ئەزموونێكی زانراویان نیە لەسەر بازرگانی یان دارایی نەوت لەبەرئەوە بێ هیوایانە شیاو دەرنەچوون.
•ئاشكرا بوو كە ئەندامێكی گروپەكە تێوەگلاو بووە لە غەشكردن لە شوناسدا لە وڵاتی نایجیریا.
•ئەندامێكی تری ئەو گروپە پەیوەندی كاری هەیە لەگەڵ پیشەسازیەكی بواری بەرگری لە ئەمریكا، و لانی كەم هەشت داوای یاساییی لەلایەن چەند شەرێكێكی پێشووی كارەوە لە دژی تۆماركراوە.
•سێهەم ئەندامی ئەم گروپە دەستگیركراوە و لە ئەمریكا حوكمدراوە لەسەر ساختەكاری
from Wllat Net http://ift.tt/1TYAiF7
via IFTTT