
شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان گه‌ریلاکانی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه و یه‌ژاستار) به‌رامبه‌ر سوپای تورک، له‌ناوچه‌ی شه‌هید که‌نداڵی هه‌رێمی حه‌فته‌نین به‌رده‌وامه.
له کاتژمێر 11:00 سه‌ربه‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه 19.08.2015 له سه‌ر سنوری گوندی ڕۆبۆسکی له‌نێوان گه‌ریلاکان و سه‌ربازانی تورک‌دا شه‌ڕ به‌رده‌وامه، سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان به‌ڕۆژنیوزیان ڕاگه‌یاندوه که شه‌ڕ به سه‌ختی به‌رده‌وامه و له کاتژمێر شه‌شی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هه‌لیکۆپه‌ره‌کانی جۆری کۆبرا به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن.
به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌کان تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک به‌رده‌ست نه‌که‌وتووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه سه‌ربازانی تورک خواستویانه بچنه هه‌رێمه‌کانی گه‌ریلا و کۆنتڕۆڵی بکه‌ن، به‌ڵام ڕوبه‌ڕووی به‌رخۆدانی توندی گه‌ریلاکان بونه‌ته‌وه و سوپا نه‌یتوانیوه پێشڕه‌وی بکات.
دوێنێش فڕۆکه جه‌نگیه‌کان هه‌رێمی حه‌فته‌نین یان بۆردومان کردبوو.
from Wllat Net http://ift.tt/1J795uT
via IFTTT