نوێترین

recent

20/08/2015

لەشارى وان گەنجان وەڵامى هێرشەکانى پۆلیس دەدەنەوە

680x680nc-v-20-8-15-polis-gencler3

لە شارى وان هێزەکانى پۆلیس هێرشیان کردە سەر ئەو گەنجانەى کە بۆ شەرمەزارکردنى هێرشەکانى ئاکەپە کۆبونەوەیان ئەنجامدابوو، ئەو پێکدادانەى نێوان گەنجان و هێزەکانى پۆلیس تا بەرە بەیانى ئەمرۆ بەردەوامى هەبوو.

شەوى رابردوو لە گەڕەکى خاچۆرتى شارى وان، بۆ شەرمەزارکردنى هێرشەکانى حکومەتى ئاکەپە گردبوونەویەک ئەنجامدرا، گەنجان ئاگریان کردەوە و دروشمەکانى “شەهید نامرن” “بژى سەرۆک ئاپۆ” ” بکوژ ئاکەپە باجى دەدەی” یان بەرزکردەوە، دواتر هێزەکانى پۆلیس گەیشتنە ئەو گەڕەکە و بەگازى فرمێسک ڕێژ و ئاوى بەتەوژم هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەکەى گەنجان و ئەوانیش بە بەرد و بۆمبى دەنگى و مۆلۆتۆف وەڵامى هێزەکانى پۆلیسیان دایەوە.

بەهۆى بەکارهێنانى گازى فرمێسک ڕێژ بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە  بەرامبەر هاوڵاتیانى ئەو گەڕەکە چەندین کەس برینداربوون.

دواى ئەوەى پۆلیسەکانى تورک ئەو گەڕەکەیان بەجێهیشت و پێکدادان کۆتاى هات، هاوڵاتیان لەماڵەکانیان هاتنە دەرەوە ئاماژەیان بەوەکرد کە هێزەکانى پۆلیس شەو دەستیان بە رژاندنى گازى فرمێسک رێژ کردوە کە تەنانەت دواى ڕۆشتنى هێزەکانى پۆلیس هێشتا گولــلەى نەتەقیوى گازى فرمیسک رێژ لە گەرەکەکەدامابوەوە.



from Wllat Net http://ift.tt/1J795v4
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085