نوێترین

recent

15/08/2015

پارتی ڕێگری لە پەرلەمانتارانی گۆڕان دەکات بچنەوە هەولێر

bapala

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەلایەن ھێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، رێگری لە چوونیان بۆ ھەولێر لێدەکرێت و سووکایەتیشیان پێدەکرێت.
عەبدولڕەحمان عەلی ئەندامی فراکسیۆن گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا رايگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ی ئاب، (١٥) ئەندامی فراکسیۆن گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لەسلێمانییەوە گەڕاینەوە بەرەو ھەولێر، چونکە سبەینێ دەوامی ئاساییەو دەمانەوێت بچینە پەرلەمان.
وتیشی: “بڕیارماندابوو کە ھەر سبەینێ واژۆ کۆبکەینەوە، بۆئەوەی داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەین کە دانیشتنێکی نائاسایی بکات، بەمەبەستی ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد کە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ شاری ھەولێر، لەبازگەی دێگەڵە لەلایەن ھێزێکی چەکداری پارتییەوە رێگرییان لێکراوەو وتی: بەشێوازێکی زۆر ناشایستەو ناشارستانی مامەڵە لەگەڵ ئەو ١٥ پەرلەمانتارەدا کراوە”.
وتیشی: “تەنانەت بیانووی ئەوەیان گرت کە ژمارەی چەکەکان لەسەر ناسنامەکان نییە، لەکاتێکدا تائێستا ھیچ شتێکی لەو شێوەیە نەبووەو داوای ئەوەیان کرد کە بەبێ پاساوان بچینە ناو ھەولێر”.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی روونکردەوە کە ” یەکێک لەپاسەوانەکانمان ئاماژەی بەوەکرد کە بەگوێرەی یاسا ئەوان پاسەوانی دەکەن و چەکیان ھەڵگرتووە، بەڵام بەرپرسی بازگەکە دەستیداوەتە دەمانچەکەی و وتویەتی من یاسام و رێگە نادەم ھیچ کەسێکتان تێپەڕن، تەنانەت بازگەکەش دادەخەم ناھێڵم یەک کەس لەم بازگەیەوە تێپەڕ بکات.
وتیشی: بۆئەوەی دۆخەکە ئاسایی بێت و ھیچ شتێک روونەدات، گەڕاینەوە بەرەو شاری سلێمانی.
ئەم مامەڵەیەی چەکدارەکانی پارتی بەرامبەر پەرلەمانتارانی گۆڕان، دوای راگەیاندراوەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دێت، کە بەبۆنەی ساڵیادی حزبەکەی بڵاویکردەوەو تێیدا بە ناڕاستەوخۆ ھەڕەشەی لەو لایەنانە کرد کە رێگری لە درێژکردنەوەی ویلاتەکەی دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم.


from Wllat Net http://ift.tt/1he06Bo
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085