نوێترین

recent

15/08/2015

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ پارتی: یەكێك لەم دوو رێگەیە هەڵبژێرن

puk.pdk1

لەساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا، یەکێتی داوا لەو حزبە دەکات سازان بە چەمکە راستەقینەکەی و جومگە مێژووییەکەی سەیر بکرێ‌، راشیدەگەیەنێت: ئەگەر لەرووی سیاسییەوە نەسازێین، ھانابردن بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت ‌و دوابڕیاری رای گشتی، رێگای دروستی دیموکراسییە.

جەنابی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرێزان:
ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی

سڵاوێکی گەرم

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خۆشحاڵە بەبۆنەی (٦٩) ھەمین یادی دامەزراندنی پارتی تێکۆشەرەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی و سەرجەم ھەڤاڵانی یەکێتیتان پێشکەش بکات. ئومێدەواریشە، تێپەڕینی ئەم یادە، لەم بارودۆخەدا، کە ناوچەکەو عێراق و کوردستان، بەتایبەتی شەڕی داسەپاوی داعش بەسەر ناوچەکەو گەلەکەمان، تێدەپەڕێ، یادێکی ھاندەری پێکەوە خەباتی ھاوبەشمان بێ بۆ بەزاندنی داعشەکان و ، راپەڕاندنی ئەرکە ھاوبەشەکان، لەعێراق و ناوچەکەو لەبەرامبەر ھەر ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو، یان چاوەڕواننەکراودا.

لەکاتێکدا یەکێتی پیرۆزبایی لێکردنتان بە ئەرکی رێزگرتن لە مێژوی پارتی و قوربانیەکانی لەسەر کوردایەتی و دەستکەوتە ھاوبەشە بەدیھاتوەکان لە شۆڕش و دوای راپەڕین دەزانێ، لەھەمانکاتدا، داواکارە، سازان بە چەمکە راستەقینەکەی و جومگە مێژووییەکەی، سەیر بکرێ و بکرێتە بنەمای نزیکبونەوەی سیاسی ھەموو لایەکمان، بۆ سەرخستنی دەستورێکی گەلپەسەندی رێڕەوە سروشتی و یاساییەکانی پەرلەمان؛ بێگومان سازانی راستەقینە بەدیبێنین، حیکمەتی سیاسی لایەنە سیاسیەکان دەچەسپێنین، خوانەخواستە، لەرووی سیاسیەوە نەسازێین، ھانابردن بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت و دوابڕیاری رای گشتی، رێگای دروستی دیموکراسییە.

جارێکی دیکە، یادی (٦٩) ساڵەی پارتی ھاوپەیمان، پیرۆزبێ.
بۆ پێشەوە بەرەو دەوڵەمەندکردنی ئەزمونی دیموکراسی و خەباتی دەستوریمان.
– رۆحی شەھیدان شاد بێ.

– ھەر سەرکەوتو بن پێشمەرگە قارەمانەکان.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٥/٨/٢٠١٥



from Wllat Net http://ift.tt/1ffBKp2
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085