
له‌سه‌ر دۆڕاندنی سكالاَكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌رامبه‌ر كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی، پارتی بیر له گۆڕینی ئاشتی هه‌ورامی ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی سپی میدیای ڕاگه‌یاندوه، وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشیته‌كان‌و ئاشتی هه‌ورامی، له خراپترین دۆخی به‌ڕێوه‌بردندان، له ئێستاشدا ناڕه‌زاییه‌كی زۆر له‌ناو پارتیدا ڕووبه‌ڕووی ئاشتی هه‌ورامی‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌و پارتی به‌دوای به‌دیلی هه‌ورامیدا ده‌گه‌ڕێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، له‌بری دابینكردنی پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، قه‌ره‌بووی ئه‌و سكالاَیانه‌ی كردۆته‌وه كه به‌رامبه‌ر كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی دۆڕاندونی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه: فوئاد حسێن، سه‌رۆكی ئێستای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چه‌ند جارێك ناوی بۆ ئه‌و پۆسته هێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سرور بارزانی هه‌وڵیداوه كه‌سێكی نزیكی خۆی بكاته وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یهێشتوه ئه‌و گۆڕانكارییانه بكرێت.
سپی میدیا، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له ئێستادا پارتی چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلی ئاشتی هه‌ورامی‌و لابردنی له‌و پۆسته‌دا.
from Wllat Net http://ift.tt/1ITCmJu
via IFTTT