
لەبازگەی دێگەڵە رێگە بەژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان نەدرا بگەڕێنەوە شاری هەولێرو دواتریش پەرلەمانتارەكان گەڕانەوە شاری كۆیە.
قارەمان قادر فەتاح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/8/15 دوای ئەوەی لەشاری سلێمانیەوە 13 پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكەمان پێكەوە گەڕاینەوە بۆ شاری هەولێر لەبازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزەكانی بازگەكەوە راگیراین.
وتیشی: دوای ئەوەی لەئۆتۆمبێلەكانمان دابەزێنراین، داوای ناسنامەیان لێكردین و ئێمەش پێمان راگەیاندن كە هەموومان پەرلەمانتارین، بەڵام دواتریش سەگیان هێناو ئۆتۆمبێلەكانیان پێ پشكینی.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو كە هێزەكانی بازگەكە داواشیان لێكردون چەكەكانیان رادەست بكەن، بەڵام ئەوەیان رەتكردوەتەوەو دوای ئەوەی رێگەیان پێنەداون بچنە هەولێر، گەڕاونەتەوە بۆ شاری كۆیەوە.
بڕیاریشە هەرئەمشەو فراكسيۆنی گۆڕان لەبەرامبەر ئەو روداوەدا گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز بكەن.
from Wllat Net http://ift.tt/1he1Evb
via IFTTT