
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەڕونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە، ھیچ کەسێکیان ڕفاندبێت بۆ ئەوەی بەزۆر بیکەن بەگەریلا، ئەوەش ڕووندەکاتەوە، ئەو جۆرە تۆمەتانە، پیلانەکانی میتی تورکیان لەکوردستان جێبەجێدەکرێن.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەیەکێک لەکەمپەکانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەباشور، گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵ ڕووی لەقەندیل کرد بۆ ئەوەی ببێتە گەریلا، دواتر باوکی ئەو گەنجە لەبەردەم بارەگای پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو ڕایگەیاند، کوڕەکەیان بەزۆر بردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش کە دەست کەوتوون، ئەو گەنجە چۆنە ناو ڕیزی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و ھیچ پەیوەندییەکی بەپارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)وە نییە کە باوکی گەنجەکە لەبەردەم پەیەدە ئاگری لەخۆی بەردابوو.
لەلێدوانێکیشدا بۆ ، زاگرۆس ھیوا بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕوونکردنەوەی پێویستی ڕاگەیەندو چەند نھێنیەکیشی ئاشکراکرد.
زاگرۆس ئاشکرایکرد، پێشتر ھەمان ئەو دەربڕینی ناڕەزاییە لەباکوری کوردستان ھەبوو، دایک و باوکی ژمارەیەک لەو کەسانەی ئێستا گەریلان، لەلایەن میتی تورکیاوە پارەیان پێدرابوو بۆ ئەوەی نیگەرانی خۆیان لەبوونی کوڕەکانیان بەگەریلا دەرببڕن”.
وتیشی:”ناڕەزاییەکانی کەسوکاری گەریلاکان لەباکوری کوردستان و بەتایبەت لەشاری ئامەدو لەبەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی ئەوشارە بۆ ماوەیەک بەردەوامبوو، بەڵام دواتر بەھۆی ئەوەی پیلانگێڕی بوو، ھەوڵەکانیان شکستی خوارد”.
بەپێی زانیاریەكان پێشتر کەسوکاری ئەو گەریلایانە، لەلایەن سەرکردایەتی پەکەکە لەقەندیلەوە ڕێگەیان پێدرا کوڕو کچەکانیان ببینن، تەنانەت ڕێگەی ئەوەش درا کە ئەگەر ڕۆڵەکانیان دەیانەوێت بڕۆنەوە ئازادن، بەڵام ھیچ کام لەو کوڕو کچانە ئامادەنەبوون، واز لەڕیزەکانی گەریلا بێنن.
زاگرۆس لەبارەی ئەو ڕووداوەی لەباشوری کوردستانیش ڕوویدا وتی:”ئەوەش بەھەمانشێوە ھەمان پیلانی میتی تورکیایە، لەکوردستان جێبەجێدەکرێت”.
وتیشی:”بەتەحەداوە ڕایدەگەیەنین، ھیچ کەسێکمان بەزۆر نەبردووە بۆ قەندیل و فشار لەسەر ھیچ کەسێکیش دروستناکەین بۆ ئەوەی بەزۆر ببێتە گەریلا، بوون بەگەریلا ئارەزوومەندانەیە”.
ئەو بەرپرسەی کەجەکە ھێمای بەوەشکرد، پێشتریش چەند دەنگێکی نەشاز لەچەند میدیایەکی باشورەوە باسیان لەوەکرد، پەکەکە بەزۆر خەڵکی بردووە بۆ قەندیل، بەڵام دواتر دایک و باوکی ئەو کوڕو کچانە ڕۆڵەکانیان بینیوەو چوونەوەیان بۆ ماڵەوە ڕەتکردۆتەوە.
لەکۆتایی قسەکانیدا زاگرۆس ھیوا وتی:”پێویستە خەڵکی کوردستان ھۆشیاربێت و بەو جۆرە دەنگە نەشازانە فریو نەخوات، خەباتی گەریلایی ڕێبازێکی ئارەزوومەندانەی خۆنەویستانەیە، ئەوەش بەفشار نابێت”.
from Wllat Net http://ift.tt/1dEkV6r
via
IFTTT